لیژنەی باڵای دووەمین فێستیڤاڵی زەیتوون، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئامار و داتاکانی پەیوەست بە بەشداریی گەشتیاران و داهاتی مادیی فێستیڤاڵەکەی ئاشکرا کرد، هەروەها سوپاسی نووسینگەی تایبەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییان پێشکەش کرد.
بەپێی ئەو ئامار و داتایانەی لەلایەن لیژنەکەوە ڕاگەیەندراون، لە ماوەی دوو ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی ٢٥ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەی هەرمۆتەیان کردووە، هەروەها کۆی فرۆشیی بەرهەم و کاڵاکان لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە ١٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی.
ئەم ئامارانە ڕەنگدانەوەی ئاستی بەشداریی گەشتیاران و جوڵەی ئابووریی دروستبوو لە چوارچێوەی ئەم فێستیڤاڵەدا بوون