لەساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم لەگشت خەڵك و جەماوەری ئەم شارە خۆشەویستەی كوردستان دەكەین كە لەسەرەتاكانی دروست بونیەوە تاوەكو ئەمڕۆ پێشەنگ و ڕچە شكێن بوە.
شاری سلێمانی هەر لەسەرەتای بونیادنانیەوە لە گشت كایەكانی ژیاندا داینەمۆی گۆڕانكاری و نوێكردنەوە و مەڵبەندی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی بوە ، هەر ئەم شارە لەسەرەتاوە زادەی هەڵكەوتنی چەندین ڕوناكبیر و تێكۆشەر بوە كە لە مێژووی گەلەكەماندا پێگەیەكی گرنگ و بەرچاویان لە گشت كوردستان و ناوچەکەدا هەبوە .
ئەمڕۆ و لەم یادە مەزنەدا بەگوڕ و تینێكی زیاترەوە ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانمان بۆ خزمەتكردنی شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی میری بابان ، پایتەختی یەكەم حكومەتی میللی و پایتەختی رۆشنبیریی ، شاری سلێمانی دووپاتدەكەینەوە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان