لە 242مین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا ،بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق، چەند پاڵەوانێكی نەخۆشخانەی هیوا بە لێدانی زەنگی سەركەوتن، پەیامی چاكبوونەوەی خۆیان بە كەسوكار و خەڵك راگەیاند،ئەمە تەنها دەنگی زەنگێك نییە، بەڵكو پەیامێكی روونە بۆ هەموو تووشبووانی شێرپەنجە كە بەردەوام بن، رۆژێك دێت ئێوەش سەردەكەون و ئەم زەنگە لێدەدەن.