بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 7 كەس بوونە قوربانیو زیاتر لە 12 كەسیش براندار بوون.
مانگی سوری پارێزگای ئیلام دەڵێت، لەسەر رێگای دەشت- عەباس پاسێك كە زیاتر لە 25 سەرنشینی هەڵگرتبوو وەرگەڕاو بەوهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویكردەوە، بەهۆی رووداوەكەوە 7 كەس گیانیان لەدەستداوەو 12 كەسیش برینداربوون، بەڵام مانگی سووری ئێران دەڵێت، ژمارەی برینداران 20 كەس بووە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، تیمە فریاگوزارییەكان گەشتوونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ بەدەمەچوونی بریندارەكان.