لەیادی ٢٤٢ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی خۆشەویستدا، گەرمترین پیرۆزبایی لەئەهلی جوامێرو ئازیزی سلێمانی و هەموو کوردو کوردستانیەک دەکەم.
سلێمانی لەسەرەتای دروستبونیەوە بنەمای کۆکردنەوەی جیاوازی و قبوڵکردنی فرەییەکان بووە، هەربۆیە شۆرەتی مهڵبهندی زیندووی ئازادیخوازی و پایتهختی ڕۆشنبیری كوردستان بەباڵای بەرزیدا بڕاوە.
لەهەڵمەت و قوربانیدا، خوێندنگەی تێکۆشان و سەنگەری بەرەنگاری بووە، لەتۆماری مێژوودا پێشەنگی خەباتی کوردایەتی پێشکەوتنخوازو خۆری درەوشاوەی نەتەوەی کوردو ناوەندی نوێبوونەوەی بیری نەتەوایەتی و نیشتمانییە.
بەشکۆوە یادی شێرە ژن و پیاوە جوامێرەکانی، تێکۆشەرو هەڵکەوتووەکانی، خەمخۆری و میوان دۆستی سلێمانی دەکەینەوەو یادیان بەخێر، دروودو ڕێز بۆ ئەو خزمەتەی بەسلێمانییان کردو سلێمانیش هەمیشە بەنیشتمانی دەبەخشێت، پێزانین و پشتیوانی خۆمان بۆ شارە حەیاتەکە دوبارە دەکەینەوەو درێژە پێدەری گەشەو ڕەوتی داهێنان و شانازی دڵە زیندوەکەی کوردستانین.
یادی سلێمانی پیرۆزو کوردستان ئاوەدان بێت
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان