نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

عیراق 02:51 PM - 2026/11/05

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە.
لەدوای هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی ئەمریكا‌و سەركەوتنی دیموكراتەكان، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی، بەجۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ئاستی 94 دۆلار‌و، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ ئاستی 87 دۆلار دابەزین. 
بەپێچەوانەشەوە، كانزاكانی وەك زێڕ و زیو بەرزبوونەوە، بەجۆرێك نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ 4 هەزار‌و 127 دۆلار بەرزبووەوە‌و نرخی یەك ئۆنسە زیویش نزیكبووەوە لە 53 دۆلار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو