بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت، بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانەكانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، شەپۆلێكی ناجێگیری كەشوهەوا و بارانبارین روو لە ناوچەكە دەكات.
بەپێی راگەیەندراوەكەی بەشی پێشبینیی كەشناسیی هەرێم، وردەكاریی شەپۆلەكە بەم شێوەیەیە: كاریگەریی شەپۆلەكە لە كاتەكانی ئێوارەی رۆژی هەینییەوە دەست پێدەكات و تاوەكو رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت. ئاسمانی هەرێمی كوردستان ناسەقامگیر دەبێت و شەپۆلێكی تاوەباران و هەورەبروسكە ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی دەگرێتەوە. جا لەم ماوەیەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، هەروەها مەترسیی هەورەبروسكە بەتایبەتی لە ناوچە دەشتاییەكاندا زیاتر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتییەكە تەئكیدی كردووەتەوە، چاودێریی دۆخەكە دەكەن و بۆ هەر گۆڕانكارییەكی نوێ هاووڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە.