لە هۆڵی شەهید ئارام كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (ئایا دیموكراسی هاك دەكرێت) بەرێوەچوو
كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (ئایا دیموكراسی هاك دەكرێت) بۆ نوسەر دكتۆر قاسم حەمە رەشید، لە هۆڵی شەهید ئارام لە مەڵبەند سلێمانی رێكخرا، لە كۆڕەكەدا نوسەر، دیموكراسی بۆ چوار پایەی وەك دەنگدان و دەسەڵاتی دادوەریی و دەسەڵاتی جێبەجێكردن و میدیای ئازاد پێناسەكرد و وتی: لە سەردەمی ژیری دەستكردو تەكنەلۆژیایی زانیاریدا دەتوانرێت دیموكراسی هاك بكرێت.