سەرۆک کۆماری عیراق بانگهێشتنامەیەکی ڕەسمی لە سەرۆکی سووریاوە پێگەیشت
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا.
لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی نێوان عیراق و سوریا و چۆنییەتی پەرەپێدانیان کرا، هەروەها بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی ئێستای ناوچەکە.
هەروەها سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی ڕەسمی لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریاوە بۆ سەردانی سوریا پێگەیشت.