ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ كۆنتڕۆڵكرا

کوردستان 11:31 AM - 2026/10/17

لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ ئاگر لە كۆگایەكی سووتەمەنی كەوتووە و بە هەوڵی تیمەكانی بەرگری شارستانی توانرا لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت. 

بەوتەی شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەگەڕێتەوە بۆ گیرانی بۆرییەك كە بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو رووداوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێریشمان جگە لە زیانە مادییەكان، سێ‌ كەس بەهۆی ئاگرەكەوە برینداربوون، بەڵام خۆشبەختانە بە هەوڵەكانی تیمەكانی بەرگری شارستانی توانراوە ئاگرەكە لە ماوەیەكی كەمدا كۆنتڕۆڵ بكرێت‌و رێگە نەدەن تەشەنە بسەنێت.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو