بەشی میدیای نوێی مەڵبەندی 14ــی کۆیە کۆڕێکی دەربارەی هێزی مەعریفە ڕێکخست

کوردستان 06:54 PM - 2026/10/17

بەشی میدیای نوێی مەڵبەندی 14ــی کۆیە کۆڕێکی دەربارەی هێزی مەعریفە ڕێکخست 

بەشی میدیای نوێی مەڵبەندی 14ــی  کۆیە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و گفتوگۆی زانستی، کۆڕێکی بۆ پ.ی.د. سوڕان کاکەڕەش، مامۆستای زانکۆی کۆیە، ئەنجامدا.

لەو کۆڕەدا، مامۆستا سوڕان کاکەڕەش  دەربارەی هێزی مەعریفە و ڕۆڵی زانیاری و هۆشیاری لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا، بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە

لە بەشی دیکەی کۆڕەکەدا، ئامادەبووانیش ڕا و سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان دەربارەی بابەتەکە خستە ڕوو و بەشدارییان لە گفتوگۆکەدا کرد، کە دەرفەتێکی بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و پەرەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش دەربارەی گرنگی مەعریفە ڕەخساند.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو