وەزیری نەوتی عیراق: كۆمپانیاكانی ئەمریكا پایەی سەرەكی پیشەسازی نەوتن

عیراق 10:11 AM - 2026/10/17

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆمپانیا ئەمریكییەكان پایەی سەرەكیین بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و گاز لە عیراقدا.
باسم خزەیر عەبادی، راشیگەیاند، هاوكاریی كۆمپانیا ئەمریكییەكان رۆڵێكی گرنگی هەیە لە بەهێزكردنی تواناكانی كەرتی نەوت و بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان، بەهۆی ئەو شارەزاییە تەكنیكییە بەرز و تەكنۆلۆژیا پێشكەوتووەی كە هەیانە.

وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی نەوت كار بۆ لادانی هەموو رێگرییەكان و خێراكردنی رێكارەكانی گرێبەستكردن دەكات، بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ گەورە كۆمپانیا ئەمریكییەكان، لەوانە شیفرۆن، ئێكسۆن مۆبیل، كۆنۆكۆ فیلیپس، هالیبۆرتۆن و شڵومبێرگەر.

هەروەها تەئكیدی كردەوە،  ئەو پڕۆژانە دەبنە هۆی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتی و گازییەكان، زیادكردنی بەرهەم، وەبەرهێنانی باشتر لە سامانە سروشتییەكان و گواستنەوەی تەكنۆلۆژیا بۆ پشتگیریكردنی گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو