حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق دەڵێت، حكومەت و بانكی ناوەندیی عیراق پلانێكی هاوبەشیان داڕشتووە بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار لە بازاڕدا بە 155 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك.
حەیدەر عەبودی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند،حكومەت كار دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا بەهای دۆلار لە بازاڕدا بگەیەنێتە 155هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك، بە وتەی عەبودی ئەم هەنگاوە پشت بە بوونی دارایی و یەدەگی بەهێز و بانكی ناوەندی دەبەستێت، كە رێگە دەدات بە پارەداركردنی بازرگانی دەرەكی بە دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانی هاوردەكردن.وتەبێژەكەی حكومەتی عیراق دڵنیایشیدا كە تەواوی ئەو گواستنەوە داراییانەی پێشوو كە لەسەر بنەمای بەهای كۆن واتە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك ئەنجام دراون، تەرخانكردنی دارایی پێویستیان بۆ مسۆگەر كراوە و هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نابێت، حەیدەر عەبودی تەئكیدیشی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران كردەوە كە تێیدا هاتووە،لە پێناو كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان، سەرجەم ماددە خۆراكییەكان و دەرمانی هاوردەكراو بە تەواوی لە باجی گومرگی بەخشراون.