وەزارەتی پەروەردەی عیراق، دەستپێكردنی پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنی بۆ سیستمی دابڕان (ئینتیساب) راگەیاند و 30ی تشرینی دووەمی وەك دوا كات بۆ تۆماركردن دیاریكرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی گشتی و ئەهلی و بیانی، مەرجەكانی پێشكەشكردنی بۆ سیستمی دابڕان (ئینتیساب) بۆ ساڵی خوێندنی 2026 - 2027 راگەیاندووە و 30ی تشرینی دووەمی داهاتووی وەك دوا كات بۆ تۆماركردن لە رێگەی خوێندنگە حكومیی ئەلیكترۆنییەوە دیاریكردووە.
هاوكات لەمیانی راگەیاندنی دەستپێكردنی پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنی بۆ سیستمی دابڕان، لە بەغداد رێوڕەسمێك بۆ خەڵاتكردنی یەكەمەكانی ساڵی خوێندنی 2025- 2026 لە خوێندنی سیستمی دابڕان بەڕێوەچوو.