بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پرۆژەكانی قەزای پێنجوێنی بەسەر كردەوە

کوردستان 11:53 PM - 2026/10/14

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەكانی قەزای پێنجوێنی بەسەركردەوە.
ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە حەوت پرۆژەی رێگەوبانی لە سنووری پێنجوێن بەسەركردەوە، كە نزیكەی 50 گوند سوودمەند دەبن لێیان.
پرۆژەی ڕێگای باشماخ - پێنجوێنیش كە ماوەیەكی زۆر بوو كارەكانی ڕاگیرابوو، دەستكراوەتەوە بە كاركردن تێیدا و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەكە كارەكانی تەواو بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو