بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ی.ن. ک. لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد.

کوردستان 02:34 PM - 2026/10/14

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی پارێزگای کەرکوک، دۆخی ئەمنی، هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان تاوتوێ کران و جەخت لە پاراستنی هاوسەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان کرایەوە.

سەرۆک بافڵ وتی، کەرکوک نموونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە، بە کاری هاوبەش و یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیری بپارێزین و مافە رەواکانی سەرجەم کەرکوکییەکان بەبێ جیاکاری دەستەبەر بکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو