ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك كۆبووەوە

کوردستان 03:11 PM - 2026/10/14

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و راسپاردەیەك بۆ جێگیركردنی شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی 2027ی فیدراڵی دەركرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست گەلی كوردستان گەیشتووە ،یەكێك لەو تەوارانەی لە كۆبونەوەكەدا باسكراوە پشكی هەرێمە لە بودجەی 2027 ی  عیراق  و  تەئكید لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە دەبێت بودجەی هەرێم  سەدا 14 پۆینت 14 ی پشكی بودجەی بەر بكەوێت ،  هەر بەپێی زانیارییەكان لە تەوەری دووەمدا ، ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبوونی سەدا 100 ی بۆ غرامەی دواكەوتووی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ ماوەی 90 رۆژی دەوامدا راگەیاند كە زیاتر لە 17 هەزار شوێنكار دەتوانن سوودمەند بن لەم بڕیارە،هەروەها  بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو لیژنەی دانوستانكار بچنەوە بەغداد و  لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق و ستافەكەی كۆببنەوە بۆ ئەوەی  داواكارییەكانی هەرێم لە رەشنوسی بودجەی 2027 جێگیربكرێن .

ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێم،بە مەبەستی مسۆگەركردنی ماف و شایستە داراییەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە فەرمانێكی حكومیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەفدی  باڵای دانوستاندنكاری هەرێمی كوردستانی راسپارد، كار بكەن لەپێناو جێگیركردنی خەرجییەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەكانی بودجەی فیدراڵیدا.

بەپێی نووسراوێكی رەسمی  سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران  لە 6ی تشرینی یەكەمی 2026، تەئكیدلەوە كراوەتەوە، هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پشكی خۆی لە بودجەی فیدراڵییەوە بەشداری دەكات لە دابینكردنی خەرجییە سیادییەكان، كە خەرجییەكانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.لە نووسراوەكەدا ئاماژەبەوەشدراوە، پێویستە لە دانوستاندنەكانی بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027دا، كار بكرێت بۆ دابینكردنی مووچە، دەرماڵە و تەواوی شایستە داراییەكانی پێشمەرگە (لەوانەش پرۆژەكان، راهێنان و پڕچەككردن) بە پێوەری یەكسان، وەك هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو