عیراق باجی لەسەر هاوردەی دەرمان و خۆراك هەڵگرت

کوردستان 11:10 AM - 2026/10/14

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی رۆژی سێ‌ شەممە زنجیرەیەك بڕیار و رێنمایی دەركرد كە گرنگترینیان ،بەخشینی باج بوو لەسەر ماددە خۆراكییەكان و دەرمان .

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی عەلی فالح زەیدی دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا  و زنجیرەیەكك بڕیاری دا كە گرنگترینیان  بەخشینی باجی گومرگی بوو لە سەر خۆراك و دەرمانی هاوردەكراو ، كە لە حەوتی تشرینی یەكەمی 2026ەوە هەژماردەكرێت.

لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەكانی خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونیش، ئەنجومەن رەشنووسی یاسای پێدانی خاوەندارێتی زەوییە تەرخانكراوەكانی بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بە وەزارەتی نیشتەجێبوون پەسەندكرد، كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ كرابوو، و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە،ئەنجومەنی وەزیران  ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنەوەی یاسای رێكاری تاوانكاری ژمارە (23)ی ساڵی 1971ی پەسەندكرد، كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ كرابوو، و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد.

ئەنجومەنەكە  بۆ دەستەبەركردنی شایستەییەكانی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان پەیوەست بە قەرز و یارمەتییە بەردەوامەكان، راسپاردەیەكی پەسەندكرد بۆ هەمواركردنەوەی بڕیارنامەكان، كە ئەو پڕۆژانە دەگرێتەوە كە بە تەواوی پارەیان بۆ دابینكراوە یان بودجەیان لەبەردەستدایە، بەپێی یاسا كارپێكراوەكان، ڕێككەوتنەكان، یاداشتەكانی پەیوەست بە پڕۆژەكان، ڕێككەوتنی چوارچێوەی عیراق و چین، گرێبەستە تەواو داراییەكان، و ئەو پارە دانراوانەی كە لەگەڵ یەكەی جێبەجێكردن لە وەزارەتەكان، قەوارە ناوەزارییەكان، پارێزگارەكان و سندوقەكاندا هەڵگیراون، لەوانەش گرێبەستەكانی پەیوەست بە پڕۆژەكان بەپێی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە،بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی وەزارەتی ناوخۆ و پەرەپێدانی كارەكانی هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حكومەت، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادكردنی كۆی گشتی تەرخانكراوەكان لە بودجەی پێشنیاركراوی وەبەرهێنان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ ساڵی 2026، كە بەسەر كۆمەڵێك پڕۆژەدا دابەشكراوە.

بۆ پێدانی پاڵپشتی دارایی راستەوخۆ بۆ وەزارەتی تەندروستی، ئەنجومەنی وەزیران ، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هێشتنەوەی ئەو پارەیەی كە بۆ خزمەتگوزارییەكان كۆكراونەتەوە بەپێی یاسای تۆماركردنی لەدایكبوون و مردن وەك بودجە بۆ وەزارەتی تەندروستی.

بۆ رێكخستنی میكانیزمی حیسابكردنی نرخی دابینكردنی سووتەمەنی، ئەنجومەن هەمواركردنەوەی بڕیارنامەی ژمارە (403)ی ساڵی 2026ی پەسەندكردووە، كە تێیدا هاتووە، وەزارەتی نەوت بڕی سووتەمەنی بۆ گرێبەستی پێدانی كارەبا كە لەگەڵ كۆمپانیای تۆرس ئارم ئەنجامدراوە، بە نرخی (32 دۆلار + 200 لیتر بۆ هەر مێگاواتێك) حیساب و دابینكردنی بڕی سووتەمەنی دەكات.جگە لەوەش، بۆ پاراستنی مافی كرێكارانی كەرتی پیشەسازی تایبەت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی بەبەشی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ،بۆ زامنكردنی مافی كرێكاران.

لە كەرتی پەروەردەشدا ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی زانكۆ و پەیمانگەی ئەهلی درا، بە پشتبەستن بە بڕگەكان،كە ئەو دامەزراوانە پێویستە مەرجەكانی دامەزراندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە پێی یاسا جێبەجێ بكەن، بۆ پەرەپێدانی میكانیزم و شێوازەكان بۆ كەشتییە ئاسمانییەكان، دەركردنی پەیڕەوی هێڵەكانی كەشتیوانی كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ كرا، پەسەندكرا، بە ئامانجی دڵنیابوون لە سەلامەتی گەشتیاری لە چوارچێوەی یاساییدا. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو