وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كەباس لە دابینكردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەكەن و دەڵێت، هیچ سیستەمێكی لەو جۆرە نەگەیشتووەتە دەستمان.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چەند كەناڵێكی رەسمی و ناڕەسمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێك بەناوی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكراوەتەوە.وەزارەت تەئكید دەكاتەوە لەوەی،هیچ سەرچاوەیەكی رەسمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و رەتیدەكەنەوە و هیچ جۆرە سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتۆتە وەزارەتی پێشمەرگە.