فالح ساری وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت،وەزارەتەكەی شایستەی دارایی تایبەتی بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست،لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027دا جێگیر كردووە.
فالح ساری لە میانی میوانداریكردنیدا لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە ، باسی لە پرۆژەیاسای 2027 كرد و رایگەیاند: پڕۆژەیاسایەكی واقیعیی بودجەیان ئامادەكردووە كە پشت بە پێداویستییە راستەقینەكانی دەوڵەت دەبەستێت، و پێداگربوون لەسەر دەستەبەركردنی سەرجەم شایستە داراییەكانی دەوڵەت لەناو پڕۆژەكەدا.راشیگەیاند،بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی بازاڕ، نرخی نەوتیان بە كەمتر لە نرخی بازاڕ لە بودجەكەدا دیاری كردووە، هاوكات دڵنیایشیدا لەوەی شایستەی دارایی پێویستیان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و رۆژانە لە بودجەی ساڵی 2027 جێگیر كردووە.