ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەهای كڕینی یەك دۆلار بە هەزار و 500 دینار جێگیربكات، لەكاتێكدا پێشتر بە هەزار و 320 دینار بوو.
بەپێی نوسراوێكی رەسمی كە ئیمزای دكتۆر حەمید نەعیم ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی لەسەرە،لەسەر داواكاری وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بە دەستكاری كردنی بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار ، بە جۆرێك بەهای كڕینی یەك دۆلار لە وەزارەتی داراییەوە هەزار و 500 دینار بێت و بەهای فرۆشتنی دۆلار بە بانكەكان هەزار و 510 دینار و بەهای فرۆشتن بە هاووڵاتیان و دامەزراوە نا بانكییەكان هەزار و 520 دینار بێت ، بە پێی نوسراوەكە ئەم بڕیارە لە حەوتی 10 ی 2026 واتە لەئەمڕۆوە جێبەجێدەكرێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە پێشتر بەهای رەسمی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان هەزار و 320 دینار بوو. حكومەت بەم هەنگاوە دەیەوێت كۆنترۆڵی جیاوازی بەهای بازاڕ و بەهای رەسمی بكات و كورتهێنانی بودجە كەمبكاتەوە.
بەپێی بەهای رەسمی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكاندا 152 هەزار دینار دەبێت، بەڵام دوای دەرچوونی بڕیارەكە راستەوخۆ بەهای دۆلار بەرزبووەوە و دینار دابەزی ، بەشێك لەبازاڕەكان مامەڵەیان راگرت، هەروەها 100 دۆلاری بۆ نزیكەی 170 هەزار دینار بەرزبووەوە.