حكومەتی عیراق لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدات و دووپاتیدەكاتەوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گەرەنتیی كراوە و ناخرێتە ناو گفتوگۆكانی هیچ دۆسیەیەكی تر.
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكدا سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان بەغداد و هەولێر و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند،
دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دەست بۆنەبردنی ڕێنماییەكی پابەندكەری عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراقە،بە وتەی عەبودی،دۆسیەی مووچە جیایە لە تەواوی دۆسیەكانی تر و ناكرێت گرێبدرێت بەو دۆسێیانەوە .
لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە كاتێكدایە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ماوەی چەندین ساڵە یەكێكە لە ئاڵۆزترین ناكۆكییە دارایی و سیاسییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، كە زۆرجار بەهۆی پابەندنەبوون بە تەسلیمكردنی داهاتی نەوت و داهاتە نانەوتییەكانەوە دوادەكەوێت یان دەبێتە كارتێكی فشار لە دانوستانەكاندا.