فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ( سێنتكۆم) ڕایگەیاند، لە 14ـی تەمموزی ڕابردووەوە، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا، گەمارۆی دەریایی لەسەر ئەو كەشتییانە دەستپێكراوەتەوە كە هەوڵی چوونەناوەوە یان چوونەدەرەوە لە بەندەرەكانی ئێران دەدەن.
هاوكات سێنتكۆم داوای لە تەواوی دەریاوانان كردووە لە كاتی جووڵەیان لە كەنداوی عوممان و دەوروبەری گەرووی هوورمز، بەردەوام چاودێریی ئاگادارییە دەریاییەكان بكەن و پەیوەندی بە هێزە دەریاییەكانی ئەمریكاوە بكەن.
لە مانگی نیسانەوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەكانی ئێران سەپاندووە، كە تەواوی كەناراوەكانی ئێران لە كەنداوی عەرەبی و دەریای عوممان دەگرێتەوە،تەنیا ڕێگە بەو كەشتییانە دەدرێت كە بەرەو وڵاتانی دیكەی ناوچەكە دەچن و هاتوچۆی بەندەرەكانی ئێران بە تەواوی قەدەغەیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2026دا، سێنتكۆم بۆ ماوەیەكی كاتی گەمارۆكەی ڕاگرت بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران.
دوای ئەوەی مەرجەكانی لێكتێگەیشتن لە نێوان تاران و واشنتن پێشێلكران، ئەمریكا لە 14ـی تەممووزی ئەمساڵەوە گەمارۆ دەریاییەكەی بە توندی سەپاندەووە و رێگە بەهاتن و چوونی كەشتییەكان نادات لەئێران.