سبەینێ‌ وەزیری دارایی عیراق دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران

عیراق 03:22 PM - 2026/10/05

سبەینێ‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ، میوانداری فالح ساری وەزیری دارایی و لێپرسراوانی باڵای وەزارەت دەكەن بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2027 .
ریاز تەمیمی ئەندامی  لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند ،سبەی سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی میوانداری  وەزیری دارایی، و ستافی باڵای وەزارەت دەكات بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2027 پێش ئەوەی بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەپێی وتەی  ریاز تەمیمی ، كەسانێك هەن بەناوی وەزیرەوە قسە دەكەن سەبارەت بە بودجە، هەربۆیە لیژنەكە میوانداری وەزیر دەكات بۆ ئەوەی هەموو وردەكارییەكانی پەیوەست بەوەوە بزانێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو