گەنجە بێ سۆراخەكەی پردێ گیانی لەدەستداوە

کوردستان 03:43 PM - 2026/09/29

بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی عیراق بنەماڵەی محەمەد هێمن، گەنجە بێ سۆراخەكەی پردێ-یان ئاگادار كردەوە كە سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو، لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لە نێوان هێزەكانی سەر بە دەزگای دژەتیرۆری عیراق و ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە ناحیەی پردێ سەر بە پارێزگای كەركوك، مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا،
هەروەها  دوو تیرۆریستی داعش كوژراون و تیرۆریستێكی تریش بە برینداری دەستگیركرا وە دوو ئەندامی دژەتیرۆری عیراقیش برینداربوون. لەو رووبەڕووبونەوەیەدا، مێردمنداڵێك بەناوی محەمەد هێمنی تەمەن 16 ساڵان  بێ سەروشوێن بوو، ئەم كوڕە كوڕی خاوەنی ئەو ماركێتە بوو كە رووبەرووبوونەوەكەی تێدا روویدا و تاقانەی پێنج خوشكە.
دەنگۆی ئەوە هەبوو محەمەد هێمنی تەمەن 16 ساڵان لای هێزە ئەمنییەكانی عیراق بێت و هیچ سۆراخێكیشی نەبوو، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان بە بنەماڵەكەیان وتووە سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو