قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی خانەوادەی کۆچکردوو (دکتۆر کەمال شاکر) ی کرد

کوردستان 11:29 AM - 2026/09/29

بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال شاکر، کەسایەتیی سیاسیی ناسراو و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی و یەکەم وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە هەولێر سەردانی خانەوادەی کۆچکردووی کرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادە  و کەسوکاری دکتۆر کەمال شاکر، خەبات و تێکۆشانی سیاسی و خزمەتە بەرچاوەکانی کۆچکردووی بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی و ئارامی بۆ خانەوادە بەڕێزەکەی خواس ت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو