وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی تەئكید لەوە دەكاتەوە كەپڕۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە 30ـی ئەیلوول كۆتایی دێت، دەشڵێت، دۆخی ئەمنی عیراق باشە و هیچ مەترسییەك لەسەر ئاسایشی وڵات نییە.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێدا رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ل 30ـی ئەیلوول لە عیراق بە تەواوی دەكشێنەوە، هیچ هێز یان بنكەیەكی سەربازیی بیانی لەسەر خاكی عیراق نییە.ئاماژەی بەوەكرد، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە چوارچێوەی ئەو وادە زەمەنییانەدا تەواو دەبێت كە رێككەوتنیان لەسەر كراوە.
وتیشی، دۆخی ئەمنی عیراق باشە و كۆنترۆڵی تەواوی خاكی عیراق دەكەین، وە هیچ مەترسییەك لەسەر ئاسایشی وڵات نییە و هێزەكانمان لە سەرانسەری خاكی عیراقدا ئامادەییان هەیە، پەیوەندیشمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەبێتە شەراكەتێكی دووقۆڵیی جیاواز.