هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ئەنجومەنی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی (ی.ن.ک) کۆبوەوەو تێشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ڕایگەیاند هەر هەنگاوێک لەبەرژەوەندی گەلەکەماندابێت یەکێتی جێبەجێیدەکات.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان ئۆرگانەکان و بەرزکردنەوەی کارایی ئەرکە حزبی و ڕێکخراوەییەکانی لەپێناو برەودان بەئاستی چەندایەتی و چۆنایەتی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جەختی کردەوە نوێبونەوەو گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتی، وەڵامێکی ئەرێنین بۆ ئەو پرسیارانەی سەردەمەکە لێمانی دەکات و تێگەیشتنە لەقۆناغەکە، لەوبارەیەوە وتی:«بەردەوامیدان بەژیانەوەی ژیانی حزبایەتیەكی مۆدێرن و چاكسازی لەكایەی حكومڕانیدا بەئاڕاستەی بەرژەوەندی گشتی ئەرکێکی هەنوکەییە».
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)