ئەنجامی تیروپشكی ناوی حاجییان راگەیەندرا

کوردستان 03:06 PM - 2026/09/29

 ناوی حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2027 و 2028 بە تیروپشك دیاریكرا. 
لەبارەی میكانیزمی هەلبژاردنی ناوەكان، وریا بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە پرۆسەكەدا رەچاوی رێژەی داواكاریی حاجیان كراوە و پێشینە دراوە بەو كەسانەی ساڵی رابردوو ناویان لە تیروپشك دەرنەچووبوو. هەروەها پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی حاجیانی جێگرەوە بۆ ساڵی 2027 دەستیپێكردووە. ئەو 2,400 كەسەی ساڵی رابردوو بە تیروپشك وەك جێگرەوە دیاریكرابوون، ئەمساڵ دەتوانن بەبێ تیروپشك بەشداریی پرۆسەی حەجی 2027 بكەن.

بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، كۆی ئەو كەسانەی بۆ حەجی 2027 ناویان هاتووەتەوە 5,120 كەسە، كە 2,400 كەسیان حاجیانی جێگرەوەن.

ئەو كەسانەی ناویان تۆماركردووە دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی دەروازەی حەجەوە ئەنجامی تیروپشكەكە ببینن و بۆ ناوی خۆیان بگەڕێن.

بۆ دەستپێكردنی ئامادەكارییەكان، بڕی 6 ملیۆن دینار وەك گوژمەی یەكەم لە حاجیانی جێگرەوە وەردەگیرێت. پێویستە حاجیان تا وادەی دیاریكراو، بەڵگەنامە پێویستەكان لەوانە كۆپی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی لەگەڵ زانیارییە كەسییەكان ئامادە بكەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن. ئەوە لەكلتێكدایە، تێچووی كۆتایی حەجی ساڵی 2027 لەلایەن عیراقەوە رانەگەیەندراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو