سەنتەری زمان و كلتور لەزانكۆی سلێمانی خولێكی بەهێزكردنی بۆ ژمارەیەك لە دەرچوانی هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆرۆس و ماستەر و دكتۆرا كردەوە، خولەكە زانكۆی سلێمانی بە هاوكاری دامەزراوەیەكی بەریتانی ئەنجامی داوە بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێ ئاستی زمان و زانستی خۆیان بەرەو پێش ببەن و بتوانن لە داهاتوودا بڕوانامەی باڵا بەدەست بهێنن.