مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری و دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، بەو بڕە پارەی كە ساڵانە لە كەرتی نەوتی عێراقدا بە هەدەر دراوە دەتوانرێت مووچەی دوو مانگ و نیوی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق دابین بكرێت.
راوێژكاری دارایی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ساڵانێك لە وردبینی لەلایەن دەزگاكانی چاودێری فیدراڵیەوە حكومەت بۆی ئاشكرا بووە كە ساڵانە 17 ترلیۆن دیناری عێراقی كە دەكاتە نزیكەی 12 ملیار دۆلار لە كەرتی نەوتدا بەهەدەر دراوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕوونیشیكردەوە، كێشەكە لەوەدایە كە ئەو نەوتەی دەدرێتە پاڵاوگەكان بە نرخێكی "زۆر كەم" پێیان دەفرۆشرێت، بەشێوەیەك نرخی هەر بەرمیلێك لە بازاڕەكانی جیهانیدا ٧٠ دۆلارە، بەڵام تەنها بە ٣ دۆلار دراوە بە پاڵاوگەكانی ناوخۆ.
بەوتەی راوێژكاری دارایی عەلی زەیدی ئەم جیاوازییە زۆرەی نێوان ئەو دوو نرخە وایكردووە اڵاوگەكان قازانجێكی گەورەیان دەست بكەوێت و ئەو پارە زۆرەش لەژێر ناوی تێچووی بەرهەمهێنان و هاندانەكاندا ون ببێت.
ساڵح ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 17 ترلیۆن دینارە بەسە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاڵاوگەكان بڕێكی زۆر "ڕۆنی ڕەش" بەرهەمدەهێنن، كە وەك پاشماوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، لەكاتێكدا ئەوە بەرهەمێكی بەنرخی نەوتە، بۆ چارەسەركردنی ئەم بەفیڕۆدانەش، ساڵح دووپاتی كردەوە كە حكومەت بڕیاری داوە