مزگەوتی رەشاد موفتی لەشاری هەولێر نوێدەكرێتەوە

کوردستان 10:30 PM - 2026/09/12

 لەشاری هەولێر مزگەوتی رەشاد موفتی كە یەكێكە لە مزگەوتە دێرینەكانی ئەو شارە نوێدەكرێتەوە لەوبارەیەوە ئیحسان موفتی، كوڕی رەشاد موفتی و سەرپەرشتیاری نوێكردنەوەی  مزگەوتەكە بە گەلی كورستانی ڕاگەیاند،  پرۆسەی نوێكردنەوەی مزگەوتی رەشاد موفتی دەستیپێكردووە و سەرەتا لەسەربانی مزگەوتەكەوە دەستپێكراوە، چونكە لەكاتی بارانباریندا ئاو دەهاتە خوارەوە، بۆیە كاری لە پێشینەمان چاككردنی سەربانەكەی بوو.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، تەواوی كارەبای مزگەوتەكە دووبارە بە سیستەمێكی زۆر پێشكەوتوویی ئەندازەیی نوێكراوەتەوە و هەمووی دەفن كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمێكی نوێی دەنگی بۆ مزگەوتەكە بەكارهاتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو