لە ڕۆژانی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت

کوردستان 10:44 AM - 2026/09/12

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بەگەلی كوردستانی راگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردوە، بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا پارەكە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.

 بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عیراق 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان لە مووچەی مانگی ئاب دەبڕێت‌و ئەوەكەی تری ڕەوانە دەكات.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هەكاتێك پارەكە گەیشتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، خشتەی مووچە بڵاودەكرێتەوە‌و هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو لە ماوەی سێ چوار ڕۆژدا مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەش دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو