روونکردنەوەیەک لەدەزگای ئاسایشی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە ئۆپراسیۆنێکدا دوای ڕووبەڕووبونەوەی چەکـ.ـداری، سەعات 23:20 دەقیەی شەوی ٢٠٢٦/٩/١٢ لە خورماڵ، توانیان ئەمیرێکی شەرعی دا*ع*ش دەستگیربکەن.
لەماوەی (٩٦) سەعاتی ڕابردوودا، بەفەرمانی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایش، بە ماددەی (٢) تیـ.ـرۆر لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، توانیان دوو مەفرەزەی چەکداری دا*عـ.ـش دەستگیربکەن و لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی نهێنی دا*عـ.ـش کە کۆی گشتی یان دەکاتە (٢٢) کەس و دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس و مامناوەند و بچوک و بۆمبی دەستی و دووربینی سەربازی و تەقەمەنی کەبەنیازبوون لەناوەڕاستی مانگی ٩ دا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
لە ئێستادا سەرجەمیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە و سەرجەم بەڵگە و زانیارییانەکان لە بەردەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدایە، ئەمشەو سەعات 23:20 دەقیقەی شەوی ٢٠٢٦/٩/١٢ لە کاتی دەستگیرکردنی ئەمیری گروپی شەرعی گروپەکە، تەقە ڕوویداوە، بەڵام توانرا ئەمیری گروپەکە دەستگیربکەن و ئۆپراسیۆنەکە بەبێ زیانی گیانی کۆتاییهاتووە.
لەداهاتوویەکی نزیکدا، کۆی گشتی دانپێدانان و سەرجەم بەڵگەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکەین و سەرجەم ئەندامانی گروپە دەستگیرکراوەکە لەڕەگەزی کوردن.