تۆڕی كارەبای عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێكی نوێ دەبێتەوە

عیراق 10:22 PM - 2026/09/12

تۆڕی كارەبای عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێكی نوێ بووەتەوە، ئەویش دابینكردنی گازە بۆ مۆلیدە ئەهلییەكان، ئەمەش دوای ئەوەی لیژنەی تایبەت بە مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای كەركوك هۆشداری دا لە كەمبوونەوەی پێدانی سووتەمەنی و هەڕەشەی كوژانەوەی مۆلیدەكان و پچڕانی كارەبایان كرد بەو وتەی سامر عەلی سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەكانی پارێزگای كەركوك لەرۆژی یەك شەممەوە بەهۆی كەمی گازەوە ناچار دەبین كار بەمۆلیدەكانیان نەكەن ئەوەش  وادەكات خەڵكی پارێزگای كەركووك بێ كارەبا بن.
ئەم قەیرانە لە عێراق هاوكاتە لەگەڵ بڕیارەكەی پارێزگاری كەركوك بۆ كارپێكردنی مۆلیدەی ئەهلی ٢٤ سەعاتی وەك وەڵامێك لە كاردانەوەی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان. بەڵام كەمیی سووتەمەنی هەڕەشەی تێكدانی ئەم بڕیارە دەكات و سەعاتەكانی كاركردنی زیادە دەكاتە بارگرانی لەسەر خاوەن مۆلیدەكان و بەكاربەران.

نیگەرانییەكان زیاتر دەبن، چونكە بەشێكی زۆری دانیشتووان پشت بە مۆلیدە ئەهلییەكان دەبەستن بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمیی كارەبای تۆڕی نیشتمانی، لە كاتێكدا حكومەتی عێراق هەوڵدەدات بۆ زیادكردنی هاوردەكردنی كارەبا لە وڵاتانی دراوسێ و بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن لە ساڵانی داهاتوودا.
كەمی گاز لە عێراق قەیرانێكی ڕاستەوخۆیە لەبەردەم كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی كەركوك، سامر عەلی سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەكان، دووپاتی كردەوە 
كە ئەو بڕە گازەی لەبەردەستیاندایە تا رۆژی یەك شەممە بەش دەكات و دوای ئەوە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی مۆلیدەكان دەكوژێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، خاوەن مۆلیدەكان پابەندی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگا بوون كە 24 سەعاتی كاربكەن، بەڵام كێشەی سەرەكی كەمی سووتەمەنییە و ئەو بڕە سوتەمەنیەی كۆگاكراوە لە عێراق و  بەردەستە بەس نییە بۆ بەردەوامبوون و لە دوای یەكشەممەوە مۆلیدەكان دەكوژێننەوە.
سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەكان هۆشداریشیدا لەدوای تەواوبوونی بڕە سوتەمەنیەی هەیە هەموو مۆلیدەكان دەوەستن و وتیشی وەرنەگرتنی پشكی گازی تەرخانكراو بۆ مۆلیدە ئەهلیەكان مەترسی لەسەر سەقامگیری پێدانی كارەبای كەركوك دروست دەكات..

لە كەركوك نزیكەی هەزار و 200 مۆلیدەی تایبەت هەیە، كوژانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی مۆلیدە  كاریگەریی گەورەیی قەیرانەكە لەسەر دانیشتوان دەردەخات، بەتایبەتی كە عێراق زۆر پشت بەو مۆلیدەیانە دەبەستێت بۆ پڕكردنەوەی كەلێنەكانی پێدانی كارەبا لەكاتی پچڕانی كارەبادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو