حوسیەكانی یەمەنی یەمەن دژی لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا هاتنە دەنگ و رایانگەیاند، هیچ داوایەكمان لە ترەمپ نەكردووە لە بارەی راگرتنی هێرشەكانەوە.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵا (حوسییەكان) لە یەمەن، راستیی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای رەتكردەوە كە وتبووی حوسییەكان داوایان لە واشنتۆن كردووە هێرش نەكاتە سەریان.
پێشتردۆناڵد ترەمپ لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مایكل مارتن، سەرۆك وەزیرانی ئێرلاندا لە دبلن رایگەیاندبوو، كە حوسییەكان داوایان لە ئەمریكا كردووە لە بەئامانجگرتنیان بپۆشێت، ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویان لە زیادبوون كردووە.
لە وەڵامدا، حزام ئەسد، سەركردەی بزووتنەوەی حوسییەكان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" نووسیویەتی كە لێدوانەكانی ترەمپ درۆ و شانۆگەریین و هیچ بنەمایەكی راستییان نییە.
دەشڵێت، دۆخی ترەمپ بەپێی پەندە جەماوەرییەكە وایە، ئەو دەستەی ناتوانێت بیشكێنیت، ماچی بكە و نزای شكانی بۆ بكە.