مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، واشنتۆن هەوڵی تێكدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات و جەختیش دەكاتەوە، تاران هەوڵی درێژەپێدانی جەنگ نادات.
دەشڵێت، سەرەڕای هەموو ئەو ستەمانەی لە گەلەكەمان كراوە، ئێران هەوڵی بەردەوامبوونی جەنگ نادات و ئەولەویەتی سەرەكیمان بەدیهێنانی ئاشتییە.
سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و برا موسڵمانەكانیان نییە، بەڵكو واشنتۆنە كە هەوڵدەدات بیانكاتە دوژمنی یەكتر.
هەروەك جەختی كردەوە، ناوچەكە پێویستی بە پۆلیس نییە و پاراستنی سەروەریی خاكی وڵاتان و ئاسایشی ناوچەكە تەنها لە رێگەی وڵاتانی ناوچەكەوە بەدیدەهێندرێت.