بەچاودێری رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، بەشی میدیای مەڵبەند بەهەماهەنگی لەگەڵ بنەماڵەكەی ، مەراسیمی چلەی ماتەمینی بۆ تێكۆشەرو كادیری دیاری مەڵبەندی سێی هەولێر مامۆستا چەتۆ رواندزی لەهۆڵی شەهیدانی یەكی شوباتی مەڵبەندی سێ بەڕێوەچوو
چەتۆ خدر نەجمەدین ئەحمەد كە بە مامۆستا چەتۆ ڕەواندوزی ناسراوبوو، لە ساڵی 1946، لەباوەشی نیشتمانپەروەریی خێزانەكەی لە ڕەواندوزی دڵڕفێن لەدایكبووە.
مامۆستا چەتۆ، تینووی زانست و ڕۆشنبیری بووە و هەر ئەمەش وایكرد كە ببێتە گونجاوترین كەس بۆ خولی كادیران لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران لەشاری مۆسكۆ.