ئێران و عیراق پێكەوە لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدانی هێرشەكانی سەر سعودییە دەكەن لەوبارەیەوە، سەباح نوعمان، وتەبێژی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، عەلی زەیدی ،سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر داواكارییەكی لایەنی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەش سەبارەت بە دۆزینەوەی چەند سەكۆیەكی هاویشتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
وتیشی،هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ئەو سەكۆیانەن كە درۆنەكانیان لێوە دەهاوێژرێت لە نزیك هێڵی سنوری نێوان عیراق و ئێران.
دوای ئەوەی هێرش كرایە سەر بۆریی نەوتی سەرەكیی سعودیە، كە هێڵی گواستنەوەی نەوتە لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای وڵاتەكە، حكومەتی سعودیە گواستنەوەی نەوتی بەو بۆرییەدا ڕاگرت، لە دوایشدا ئاشكرایانكرد كە هێرشەكە لە عێراقەوە كراوە.