سەرۆك كۆماری عیراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر شانشینی سعودیە دەكات و رەتیدەكاتەوە خاك و ئاسمانی عیراق دژی وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەراگەیەندراوێكدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە كرانە سەر شانشینی عەرەبیی سعودیە و رایگەیاند، عیراق بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكات خاك یان ئاسمانی بكرێتە پێگەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
سەرۆك كۆمار تەئكید لەوەدەكاتەوە، پاراستنی سەروەریی عیراق و پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەوروبەرەهەرێمییەكەیدا، بەرپرسیارێتی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەكانیەتی. هەروەها پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەو ڕێكارانە دەربڕی كە حكومەت لە دوای هێرشەكان گرتوویەتیەبەر و داوای بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوەكان و سزادانی یاسایی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە تێوەگلانیان دەسەلمێنرێت، بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژیانە بكرێت.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوە داوە، عیراق پەرۆشی سەرجەم پەیوەندییەكانیەتی لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی دراوسێ، هەروەها پەرۆشە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەكە، بە دوور لە هەر رەفتار و كارێك كە ئەم پەیوەندییانە بخاتە مەترسییەوە یان زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بگەیەنێت.