لە ئەنجامی هێرشی حوسییەكان بۆسەر سعودییە 73 كەس برینداربوون

عیراق 11:38 AM - 2026/09/08

حوسییەكانی یەمەن هێرشی چڕیان كردە سەر چەند شارێكی سعودیە و ژمارەیەك كۆگای سووتەمەنی كۆمپانیای گەورەی وڵاتەكە (ئارامكۆ) یان تەقاندەوە.

شەوی رابردوو و جارێكی تر حوسیەكانی یەمەن بە درۆن و مووشەكی مەودا مام ناوەند هێرشیان كردە سەر شارە سنوورییەكانی سعودیە لەنزیك یەمەن بەهۆی هێرشەكەوە زیاتر لە 70 كەس برینداربوون، ئەوەش بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئاسیۆشێتدپرێ. 

هەر بەهۆی هێرشەكەوە دامەزراوە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ لە جازان، لە نزیك سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەكانەوە هێرشی كراوەتەسەر و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەكە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەبوون.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی سعودییە بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاندوە، حوسییەكانی یەمەن، كە ئێران پاڵپشتیان دەكات دامەزراوە مەدەنی و ئابورییەكانیان لە شارەكانی ئەبها و جازان ونەجران و خەمیس، مشێت كردووەتە ئامانج .

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی هێرشەكانەوە 73 كەس بریندار بوون وهەموو رێكارێكی پێویست بۆ چارەسەیاری گیراوەتەبەر، ئەمەش پەرەسەندنێكی گەورەیە لە نوێبونەوەی ململانێی نێوان حكومەتی یەمەن  و حوسییەكانی یەمەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو