تەرمی گەنجێكی بێسەروشوێن لە رواندز دۆزرایەوە

کوردستان 10:48 AM - 2026/09/08

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نزیك هاوینەهەواری بێخاڵ تەرمی ئەو گەنجەی رواندز دۆزرایەوە كە لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممەوە بێسەروشوێن ببوو.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران رایگەیاند، تەرمی گەنجەكەی قەزای رواندز بە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیل دۆزرایەوە. كە لەكاتی ڕاوەماسی لە روباری كاولۆكانی سەربەقەزای رواندز ون ببوو، وتیشی تەرمەكە لەناو رووباردا دۆزراوەتەوە.

گەنجەكە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیلە و تەمەن 25 ساڵانە، دەوترێت، دوو رۆژ لەمەوبەر بۆ مەبەستی راوەماسی چووبووە رووباری كاولۆكان، لەو كاتەوە نەگەڕابووەوە ماڵەوە و بێسەروشوێن بووە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو