بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند؛ بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و چارەسەركردنی ئەو لۆدەی لە ماوەكانی رابردوودا لەسەر بەشەكە هەبوو، بڕیارییدا بە شێوەیەكی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەستپێبكات.
رۆژی یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و نوێكردنەوەی، وەرگرتنی كۆدی نۆرەگرتن وەك پێشتر لە شەممان سەعات 7:00ـی ئێوارە دەبێت و هاوڵاتییان خۆیان دەتوانن كاتی سەردانەكەیان بۆ بەیانیان یان ئێواران دیاری بكەن.
لە دەستپێكی پڕۆسەكەدا و بۆ ئەم هەفتەیە، شەفتی ئێواران تەنها دووشەممە 7/9/2026 و سێشەممە 8/9/2026 بەردەست دەبێت. هاوكات شەفتی بەیانیان لە یەكشەممە تا پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و مامەڵەی هاوڵاتییان وەك پێشتر راییدەهێنێت.
ئەو هاوڵاتییانەی بۆ دووشەممە و سێشەممە شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن، پێویستە سەعات 1:30ـی پاش نیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئامادەبن.