وەزیری نەوتی عیراق: قەیرانی كەمی بەنزین كاتییە

کوردستان 01:33 PM - 2026/09/05

وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، قەیرانی كەمی بەنزین لە چارەسەركردندایە و كاروانی تری بەنزین لە ماوەیەكی كەمدا دەگات بۆ دابینكردن و پڕكردنەوەی پێداویستی هاووڵاتیان.

هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، قەیرانی كەمی بەنزین لە پارێزگای بەغداد‌و چەند پارێزگایەكی تری عیراق دروستبووە‌و هاووڵاتیان چەندین سەعات لەسەرەی وەرگرتنی بەنزیندا دەوەستن، لەوبارەیەوە باسم محەممەد خزەیر  وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، قەیرانی كەمی بەنزین كاتییە‌و لە چارەسەركردنی قەیرانەكە نزیكبوونەتەوە، بەوپێیەی كاروانی تری بەنزین بە زوویی دەگاتە عیراق‌و بەسەر شۆفێراندا دابەش دەكرێت. 

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت، عیراق رۆژانە پێویستی بە 33 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بەڵام بەهۆی ترسی هاوڵاتیان‌و نیگەرانی لە نەبوونی سووتەمەنی، ئاستی خواست بۆ 38 ملیۆن لیتر بەرزبووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو