بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی کاک مەسعود بارزانی کرد

کوردستان 08:56 PM - 2026/09/05

ڕێزدار جەنابی کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو