مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لەسەكۆی ئێكس نوسیویەتی: ڕووداوی كارەساتباری تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنی لە ڕێگەی سنە - هەمەدان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییە خۆشەویستەکانمان، خەم و پەژارەیەکی قووڵی دروستکرد.
دەشڵێت، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی لە بنەماڵە سەربەرزەکان و جەماوەری خەڵکی کوردستان، پێویستە بەرپرسانی پەیوەندیدار چارەسەرکردنی خێرای برینداران بخە پێشەنگی كارەكانیان، لەگەڵ هاوکاریکردنی بنەماڵەی قوربانییان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە.
ئێوارەی دوێنێ بەهۆی پێکدادانی تانکەرێکی سووتەمەنی و بارهەڵگرێك لەسەر ڕێگەی سنە - هەمەدان 13 کەس گیانیان لەدەستدا.