قوباد تاڵەبانی: زۆر سوپاس بۆ هونەرمەند و مامۆستای مەزن عەبدوڵا جەمال سەگرمە و هەموو هونەرمەندانی ئەندامی ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی بۆ ئەو هونەرە نایاب و باڵایەی ئەمشەو پێشکەشیان کرد.
کوردستان و سلێمانی تینووی هونەری باڵا و رەسەنن. بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی هونەرمەندەکانمان دەبین تا بە هونەرە جوان و بەرزەکەیان روحی شار و وڵاتەکەمان ئاوپڕژێن بکەن و گەشە بە بواری هونەر و کلتووری وڵاتەکەمان بدەن.
هەروەها زۆر سوپاسی دامەزراوەی چەتری کولتووری سلێمانی دەکەم بۆ رێکخستنی ئەم کۆنسێرتە جوانە. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.