كەشناسی عێراق ئاماژە بە گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ناوچەكە دەكات و دەڵێت، سبەینێ لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بارانێكی كەم دەبارێتو پلەكانی گەرماش دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ڕۆژی یەكشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان هەور و هەتاودا دەبێت و لە چەند ناوچەیەك ئەگەری بارانبارین هەیە و پلەكانی گەرمای ڕۆژی یەكشەممە هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، بەڵام لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارینی كەم هەیە.
هەروەها نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما تاوەكو ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و كاریگەرییەكەی ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە.