وەزارەتی داد: مانگی رابردوو 607 زیندانی ئازادكراون

عیراق 02:07 PM - 2026/09/02

وەزارەتی دادی عیراق ئاماری مانگانەی ئازادكراوانی فەرمانگە چاكسازییەكانی بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ راگەیاند، كە ژمارەیان 607 زیندانییە لە بەغداد و چەند پارێزگایەكی تر.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە،بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی عیراق لە مانگی ئابدا 607 زیندانی لە بەغداد و چەند پارێزگایەكی تر ئازادكردووە، لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو،لە ناو ئەوانەی ئازادكراون، 461 زیندانی بە بڕیاری دادوەری جۆراوجۆر ئازادكراون، لەكاتێكدا 146 زیندانی بەر یاسای لێبوردنی گشتی  كەوتوون.
وەزارەتەكە  تەئكیدیشی كردووەتەوە لەوەی ،بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی عیراق بەردەوامە لە چاودێریكردن و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی ئازادكردن دوای جێبەجێكردنی سەرجەم مەرجە یاساییەكان، بەپێی چوارچێوە یاساییە دامەزراوەكان و رەنگدانەوەی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێكردنی ئەركی پیشەیی و مرۆیی بە بەرزترین ئاستی وردبینی و بەرپرسیارێتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو