ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سیاسەتی نوێ لەهێرشە دەریاییەكانی سەر ئێران پەیڕەو دەكات، هێرش بكرێتە سەر هەر كەشتیەك ئەمریكا هێرشی هاوشێوە دەكاتە سەر كەشتیەكانی ئێران.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریكی ئەكسیۆس لە راپۆرتێكدالە زاری لێپرسراوانی ئەمریكاوە باسی لە هێرشەكەی شەوی رابردوو كردوە و ئاماژەی بەوەكردووە، سوپای ئەمریكا هێرشی كردووەتە سەر دوو كەشتی نەوتهەڵگری سەر بە حكومەتی ئێران.
بەوتەی لێپرسراوان، هێرشەكە لە وەڵامی هێرشەكانی ئێران بووە بۆ سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز، چونكە لە سیاسەتی نوێی ئەمریكا كە مەرجی ئەوە هەیە هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووەكەدا بە هێرشی ئەمریكا بۆ سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە ، یان ئەوەی بە تانكەر بەرامبەر تانكەر ناسراوە.
بە وتەی ئەو لێپرسراوانە ،دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەم سیاسەتەی پەسەندكردووە، بۆ ئەوەی رێگری لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بكات كە لە گەرووی هورمز دەپەڕنەوە.لێپرسراوان بە ئاكسیۆسیان ڕاگەیاندووە ،هێرشە نوێیەكان تواناكانی هێرشبەری ئێرانیان لە گەرووی هورمز لاواز كردووە و لانیكەم مانگێك مەترسیان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان كەمكردووەتەوە.